بەڤیدیۆ؛ ئەو پۆلیسەی لەلایەن مشكێكەوە تۆقێنرا

06-04-2017 01:20

 

پەرەگراف

 

گرتەیەكی ڤیدیۆیی ناو بنكەی پۆلیسی ساینت پیتسبێرگ-ی ویلایەتی فلۆریدای ئەمەریكا زۆر بەخێرایی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاوبوویەوە كە ترسانی پۆلیسێك لەلایەن مشكێكەوە پیشان دەدات.

 

گرتە ڤیدیۆكە، ئەو بنكەیەی پۆلیس پیشاندەدات كە تێیدا یەكێك لە پۆلیسەكان بە شێوەیەكی ئاسایی لە ڕاڕەوێكی بنكەكەدا دەڕوات‌و لەپڕ مشكێك بەرەو ڕووی دەچێت. پۆلیسەكە بە جۆرێك دەتۆقێت، كە پاش تێپەڕینی مشەكەكەش ئارام نابێتەوە.

 

پۆلیسەكە، پاش ماوەیەك لە هەڵهاتن ئاوڕ بۆ دواوە دەداتەوە بۆ دڵنیابوونەوە لە شوێنی مشكەكەو زانینی ئەوەی كە ئایا هیچ كەسێك ئاگاداری تۆقینەكەی بووە.

 

گرتە ڤیدیۆكە لەڕێگەی كامێراكانی چاودێریی بنكەكەوە تۆماركراوە. ڕاستە لەكاتی ڕووداوەكەدا هیچ كەس شایەتحاڵی تۆقینی ئەو پۆلیسە نەبوو، بەڵام لەماوەیەكی زۆر كەمدا گرتە ڤیدیۆكە لەلایەن سەدان هەزار كەسەوە تەماشاكرا و بڵاوكرایەوە.