پەرەگراف
بومەلەرزە دیاردەیەكی سروشتییە، بریتییە لە لەرینەوەیەكی خێراو بەهێز، كە لەجوڵەی تاوێرەكانی ناو چینی سەرەوەی زەویو تەقینەوەی بوركانەكانەوە دروستدەبێت.
هەمووان كۆكن لەبارەی ئەوەی كە بومەلەرزە لەسەر زەوی زۆر مەترسیدارو تۆقێنەرە، بەڵام وەك لەم گرتە ڤیدیۆیەدا دەردەكەوێت، لەناو ئاودا دیمەنێكی ناوازە و سەرنجڕاكێشی هەیە.
ئەو مەلەوانانەی لە گرتە ڤیدیۆكەدا دەردەكەون، 18 مەتر لە قوڵایی كەنار ئاوەكانی شاری مابینی وڵاتی فلیپین-ن و بۆ ڕاهێنان چوونەتە ئەوێ.
بەپێی ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی، گوڕی بومەلەرزەكە 5.7 پلەی ڕێختەر بووە.
یەكێك لە مەلەوانەكان دەڵێت، گوێبیستی دەنگی بەردەكانی ژێر دەریاكە بوونو ئەو شەپۆلانەی بەهۆی بومەلەرزەكەوە دروستبوون ئازاری گوێچكەیانی داوە.