بەوێنەو ڤیدیۆ؛ هێزە تایبەتەكەی كۆریای باكور ببینە

18-04-2017 02:01

 

پەرەگراف

 

كیم جۆنگ ئون، سەرۆكی كۆریای باكور كە بە "دیكتاتۆرە گەنجەكە" ناسراوە، لە مەڕاسیمی ڕۆژی خۆری وڵاتەكەی هێزێكی نوێ‌و تایبەتی سەربازیی نمایشكرد.

 

شەممەی ڕابردوو(15-4) مەڕاسیمی ڕۆژی خۆر لە كۆریای باكور بەڕێوەچوو، تیایدا نوێترین چەك و كەرەستە سەربازییەكانی ئەو وڵاتە نمایشكران.

 

 

لەنێو مەڕاسیمەكەدا، ئەوەی بەراورد لەگەڵ لەساڵی ڕابردوو جیاوازبوو، بوونی هێزێكی نوێی ڕێكخراو و پڕچەككراوی تایبەت بوو. ڕۆژنامەو میدیا جیهانییەكانیش وەك پیشاندانی ئامادەیی كیم جۆنگ ئون لە بەرانبەر هەر هێرشێكی دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمەریكا شیكردنەوەی بۆ دەكەن.

 

 

ئەو هێزە، لەلایەن سەرچاوە فەرمییەكانی كۆریای باكورەوە وەك باشترین‌و پڕچەكترین یەكەی سەربازی وڵاتەكە ناسێندراوە.

 

"یەكە تایبەتەكەی كۆریای باكور لە ئەمادەباشیدایە بۆ بەرگریكردنی وڵات لەبەرانبەر ئەو سەربازە تایبەتانەی سوپای ئەمریكا، كە ئەگەرهەیە لەكاتی ڕوودانی شەڕدا ئەركی لادانی كیم جۆنگ ئون-یان لە دەسەڵات پێ بدرێت" شیكەرەوەیەكی سیاسیی ئاژانسی هەواڵی یۆنهاپ-ی كۆریای باشور وادەڵێت.

 

 

هەر لەو مەڕاسیمەدا، كە یادی 105 ساڵەی لەدایكبوونی كیم جۆنگ ئیل-ی دامەزرێنەری كۆریای باكور و باپیری سەرۆكی ئێستا بوو، چەند مووشەكێكی مەودا-درێژی نمایشكران كە بەپێی ڕاگەیاندنە فەرمییەكانی پیۆنگ یانگ، توانای بڕینی هەزاران میل-یان هەیە.

 

 

نمایشكردنی مووشەكەكان كاردانەوەی توندی واشنتۆنی بەدوای خۆیدا هێنا، بە تایبەت كە كۆریای باكور هەڕەشەی جێگیركردن‌و ئامادەكردنیانی بۆ ئەنجامدانی "هێرشی وێرانكەر" دژ بە ئەمریكا كرد، ئەمەش بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هێرشێكی پێشبینی نەكراو كە لەلایەن واشنتۆنەوە بكرێتە سەر وڵاتەكەی.