
پەرەگراف
یەكێك لە سەرەكیترین ئەو شێوازە ناوازانەی بۆ تۆماركردنی یادگارییە خۆشو ناخۆشەكانی ژیانمان سودی لێوەردەگرین، گرتنی وێنەی ئەو ساتانەیە كە نامانەوێت لە یادیان بكەین.
هەموومان -بەتایبەت ئەوانەمان كە لە چەند دەیەی ڕابردوودا لەدایكبووین– ژمارەیەكی زۆر وێنەی ناڕێكو سەیروسەمەرەی سەردەمی منداڵیمان هەیە، كە هەرچەند لێیان ورد ببینەوە، زیاتر بزێویی خۆمانو خوشكو براكانمان بۆ دەردەكەوێت.
ئەم وێنانەی خوارەوە چەند خوشكو براو هاوڕێیەك پیشاندەدەن كە لە دوو كاتی تەواو جیاواز و پاش تێپەڕینی چەندین ساڵ بەسەر گرتنی وێنەكانی منداڵییاندا، لەسەر هەمان شێواز وێنەكانیان دوبارە گرتووەتەوە.