بەوێنە؛ گرنگیی كڵاوی سەلامەتی ببینە

29-04-2017 03:49

 

پەرەگراف

 

ئەگەر لە ڕابردودا ماتۆڕسكیل یاخود پاسكیل-ت لێخوڕی بێت، ئەوا بە دڵنیاییەوە ڕێنمایی كراویت كە كڵاوی سەلامەتی لەسەر بكەیت. ئەگەریش تائێستا گرنگییەكی ئەوتۆت بەو ڕێنماییانە نەداوەو پێتوایە كە كڵاوێكی لە پلاستیك دروستكراو ناتوانێت وەك پێویست بتپارێزێت، بە وردی تەماشای ئەم وێنانە بكەو جارێكی دیكە بڕیار بدە.

 

ئەم وێنانەی خوارەوە چەند كڵاوێكی سەلامەتیی شكاو و ڕووشاو نیشادەدەن، كە ئەگەر خاوەنەكانیان لەو ڕۆژەدا بەكارهێنانی كڵاوەكانیان پشتگوێ بخستایەو لەبیریان بكردایە، ئەوا هیچ كەس نازانێت ئایا ئێستا توانای بینینەوەی وێنەكانیان دەبوو یاخود نا؟