پەرەگراف
ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی كۆمەڵێك وێنەی منداڵێكی تەمەن 14 مانگی بڵاوكردووەتەوە، كە دوای ئەوەی تەواوی دەرگاكانی ئۆتۆمبێلەكەی دایكی لەسەر خۆی داخستووە، پڕ بە دڵ لەگەڵ ئەو كارمەندانەدا پێدەكەنێت كە هەوڵی ڕزگاركردنی دەدەن.
براندۆن ئیمری، ناوی ئەو منداڵە تەمەن 14 مانگەیە، كە دوای ئەوەی لەگەڵ دایكیدا لە بازاڕكردن تەواو دەبنو لە ڕێگەدا دەبن بۆ گەڕانەوە، تەواوی دەرگاكانی ئۆتۆمبێلەكەی دایكی لەسەر خۆی دادەخاتو سەرئەنجام لەلایەن تیمێكی فریاكەوتن(ئاگركوژێنەوە) ڕزگار دەكرێت.
كریستی ئیمری دایكی براندۆن، لەبارەی ڕووداوەكەوە دەڵێت"لەگەڵ براندۆنی كوڕمدا دوای ئەوەی لە بازاڕكردن تەواو بووین، گەڕاینەوە لای ئۆتۆمبێلەكە، براندۆن-م خستە ناوەوە و سەرقاڵبووم بە گواستنەوەی كەلوپەلەكان بۆ ناو سندوقی ئۆتۆمبێلەكەم، دواتر هەستم بەوەكرد كە تەواوی دەرگاكانی لە خۆی داخستووە."
ئەوەی جێی سەرنجە، لە وێنەكانی ڕووداوەكەدا هیچ ترسێك بە ڕوخساری براندۆنەوە نابینرێت، كریستی دایكیشی زۆر ستایشی كارمەندانی ئاگركوژێنەوە دەكات، كە زۆر ئازایانە لە ڕزگاركردنی كوڕەكەیدا هاوكارییان كردووە.