بە وێنەو ڤیدیۆ؛ نابینایەک بەشێوازێکی سەرسوڕهێنەر وێنە دەکێشێت

25-05-2017 10:44
یەکێک لەو وێنانەی ئەو هونەرمەندە نابینایە کێشاویەتی

 

پەرەگراف

 

هەرچەندە هونەری وێنەکێشان وەک پێشمەرج پێویستی بە بینایی چاو هەیە، بەڵام هونەرمەندێکی ئەمەریکی ئەو هاوکێشەیەی پێچەوانە کردوەتەوە و هەرچەندە چاوەکانی بینایی لەدەست داوە، بەڵام دەتوانێت ڕەنگاوڕەنگترین وێنەکان بکێشێت.

 

هونەرمەندی ئەمەریکی جۆن برامبلیت عاشقی رەنگ و وێنە کێشانە، ئەو سەرەڕای ئەوەی لە ساڵی 2001 بەهۆی نەخۆشییەکەوە بینایی چاوەکانی لەدەستدا، بەڵام دەستبەرداری وێنەکێشان نەبوو، بەڵکو زیاتر بووە خولیای.

 

 

ئەو وێنانەی ئەو هونەرمەندە لە تاریکیی چاوەکانیدا دەیکێشێت بووەتە مایەی سەرسوڕمان بۆ زۆرێک لە بینەرانی کارەکانی، بەشێوەیەک ئەو دەتوانێت وێنەی کەسایەتییەکان وەک خۆیان بکێشێت بەبێ ئەوەی توانای هەبێت هیچ ببینێت.

 

 

یەکێکی دیکە لە کارە سەرسوڕهێنەرەکانی برامبلیتی وێنەکێش ئەوەیە هەرچەندە ئەو ژن و منداڵەکەی هەرگیز نەبینیووە، بەڵام دەتوانێت هاوشێوەی خۆیان وێنەیان بکێشێت.

 

 

 

ئەو هونەرمەندە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بەردەوام کارەکانی بڵاودەکاتەوەو بە ڤیدیۆ هەنگاو بەهەنگاوی شێوازی وێنەکێشانەکانی بڵاوکردوەتەوە.