پەرەگراف
توێژەران ماسییەكی دەگمەنیان دۆزیوەتەوە كە چاوو لوتی نییەو پێشتر نزیكەی 150 لەمەوبەر بینراوە.
توێژەرە ئوسترالییەكان لە گەشتێكی گەڕاندا كە ماوەی مانگێكی پێچووە لە قوڵایی 4 هەزار مەتر لە ئاوەكانی ویلایەتی تەسمانیای سەربە وڵاتەكەیان، ئەو ماسییەو چەندین جۆر ماسیو زیندەوەری دیكەی دەگمەنیان دۆزیوەتەوە.
ئەو ماسییە بێچاوەی دۆزراوەتەوە.
توێژەرانی گەشتەكە سەربە دەستەی مۆزەخانەی ڤیكتۆریای ئوسترالیانو لە 27 زانا پێكهاتوون، تۆڕو كامێرای تایبەتیان لە قوڵایی دەریا بەكارهێناوە، لەگەڵ ئامێری شەپۆلە دەنگییەكان بۆ كۆكردنەوەی قرژاڵی بەردینی سوری درەوشاوە، هەروەها جاڵجاڵۆكەی ئاویی كوێرو ماری قوڵایی دەریاكانو چەند بونەوەرێكی دیكە.
یەكێك لەو زیندەوەرە ئاوییانەی دۆزراوەتەوە.
لەو گەشتەدا جۆرە ماسییەكی دەگمەنیان دۆزیوەتەوە كە دواینجار لە ساڵی 1873 لەناوچەی بابوای غینیا بینراوە.
تیم ئاوهارا، زاناو سەرپەرشتیاری گەشتەكە بە ئاژانسی فرانس پرسێی وتووە، ماسییەكە لوتو چاوی نییە، بەڵام دەمی هەیە، ئەوەشی ڕونكردوەتەوە كە لەتاریكیدا دەژیو ژیان لە تاریكیو لە ژێر فشاری زۆردا وا لەبەشێك لە زیندەوەران دەكات چاویان نەبێت، ئەمانەش لە ڕێگەیەكی بایەلۆجییەوە ڕوناكی بۆ بەردەمی خۆیان بەرهەم دەهێنن.
توێژەران لەو گەشتەیاندا نمونەی هەزاران زیندەوەریان كۆكردوەتەوە كە یەك لەسەر سێیان لەجۆری نوێن.
یەكێك لەو زیندەوەرە ئاوییانەی دۆزراوەتەوە.