بەوێنە.. ئەگەر چوار ساڵ پاشماوەکانت فڕی نەدەیت چی روودەدات؟

28-06-2017 02:39

 

پەرەگراف

 

فۆتۆگرافەرێکی فەڕەنسی بۆ ماوەی چوار ساڵ هیچ کام لە پاشماوەکانی خۆی فڕی نەدا و دواتر لەو پاشماوانە زنجیرەیەک وێنەی سەرنجراکێشی گرت.

 

ئەنتۆینی رێپێس فۆتۆگرافەری تەمەن 38 ساڵی فەرەنسی، بۆ ئەنجامدانی کارێکێکی هونەریی لەرێی وێنەوە، بۆ ماوەی چوار ساڵ ئەو پاشماوانەی هەمووان فڕێی دەدەن، ئەو کۆی کردنەوە.

 

لەماوەی ئەو چوار ساڵەدا ئەو فۆتۆگرافەرە 70 مەتر سێ جار پاشماوەی کۆکردەوە کە بریتیبوون لە؛ هەزار و 600 بتڵی شیر، 4 هەزار و 800 کلێنسی تەوالێت، 800 کیلۆگرام کاغەزی رۆژنامە.

 

دواتر هەموو ئەو کەرەستانە کۆکرانەوە و خرانەوە شوێنی بەکارهێنانەکانیان، بە وتەی فۆتۆگرافەرەکە ویستوویەتی "رەهەندێکی جوانیی لەو رێگەیەوە ببەخشێتە کارەکەی."

 

ئەنتۆینی رێپێس ئاماژە بەوە دەکات لەڕێی ئەو کارەیەوە ویستوویەتی پەیامی پاکڕاگرتنی ژینگە و گەرمبوونی گۆی زەوی بگەیەنێت کە "کێشەی ژیانی ئەمڕۆمانە."

 

"ئێمە هەمیشە لەبارەی بڕی ئەو پاشماوانەی بەرهەمی دەهێنین قسەمان بۆ دەکرێت، بەڵام من پێم وایە وێنەیەک دەکرێت بەهێزتربێت لە هەزار وشە. هیوادارم پرۆژەکەم بتوانێت گۆڕانکاریی دروست بکات،" فۆتۆگرافەرە فەڕەنسییەکە وادەڵێت.