ڤیدیۆ.. ئەو منداڵەی بە زیرەکییەکەی هەمووانی سەرسام کردووە

31-07-2017 04:11
زەهرە لەتەمەنی شەش مانگییەوە فێری قسەکردن بووە

 

پەرەگراف

 

زەهرا لە تەمەنی شەش مانگیدا بە قسەکردنەکەی باوکی سەرسام کرد، بۆیە پیشانی دکتۆری دا، بەڵام زیاتر توشی سەرسوڕمان بوو کاتێک زانی کچەکەی لەتەمەنی ساڵ و نیودا دەتوانێت زۆر بەباشی بنووسێت و بخوێنیتەوە.

غەمزە و سەرکان، ژن و پیاوێکی تورکن دانیشتوی شاری ئەنقەرە، پێش دوو ساڵ منداڵێکی کچیان بوو ناویان نا "زەهرە"، هەر لە تەمەنی سێ مانگییەوە تێبینی هەڵسوکەوتە نائاساییەکانی منداڵەکەیان کردووە.


زەهرە لە سێ مانگیدا بەشێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو کاردانەوەی بەرامبەر بە هەر یەکێک دەبوو کە قسەی لەگەڵ بکردایە و هەوڵی دەدا دەست و قاچی بەرز بکاتەوە، بەو هۆیەوە باوکی بردی بۆ لای پزیشک، بەڵام پزیشکەکە پێی وتن "ئەستەمە ئەو منداڵە بە ئاگاداییەوە ئەو کاردانەوانە لەگەڵ گەورەکاندا بنوێنێت، رەنگە تەنها سوتفەیەک بێت،"


دایکی ئەو منداڵە باس لەوە دەکات لە تەمەنی شەش مانگییەوە زەهرە دەستی بە وتی وشە کردووە و بەشێوەیەکی زۆر خێرا پێشکەوتووە، بەشێوەیەک لەتەمەنی 9 مانگیدا سورەتی قورئانی لەبەرکردووە.


زەهرا لە تەمەنی ساڵ و نیویدا بەباشی فێری نووسین و خوێندنەوەبووەو سرودی نیشتمانی بەتەواوی لەبەرکردووە.


دایک و باوکی دەڵێن هەرچەندە هیچ کەسێک لەلای ئەو بە زمانی ئینگلیزیی قسەی نەکردووە، بەڵام ناوی مانگ و ژمارە و کۆمەڵێک وشە و گۆرانیی بەو زمانە لەبەرکردووە.