بەوێنە؛ ئەمەریكا شەترەنجەكەی سەدام حسێنی گەڕاندەوە بۆ عێراق

03-09-2017 02:21

 

پەرەگراف

 

باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە بەغدا شەترەنجە تایبەتەكەی سەدام حسێنی ڕادەستی حكومەتی عێراق كردەوە.

 

باڵیۆِزخانەكە چەند وێنەیەكی شەترەنجەكەی بڵاوكردەوەو ڕایگەیاند، شەترەنجەكە ساڵی 2003 دزراوەو دواتر پۆلیسی فیدڕاڵی ئەمەریكا دۆزیویەتییەوە، بەبێ ئەوەی وردەكاری دزران‌و دۆزینەوەی ئاشكرابكات.

 

 

باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لەگەڵ قەیس ڕەشید بریكاری وەزیری ڕۆشنبیری‌و گەشتوگوزار‌و كاروباری ئاسەوارو كەلتوری حكومەتی عێراق كۆبووەتەوەو شەترەنجەكەی ڕادەست كردووە.

 

 

شەترەنجەكە تایبەت بووە بە سەدام حسێن سەرۆكی پێشووی عێراق، لەدوای لێدانی عێراق لەساڵی 2003و ڕووخانی ڕژێمی بەعس لەلایەن ئەمەریكاوە، چەندین پارچە ئاسەوارو كەلوپەلی گرنگی عێراق دزران.