دووەم گەورەترین ئەڵماسی جیهان بە 53 ملیۆن دۆلار فرۆشرا

26-09-2017 07:01
دووەم گەورەترین ئەڵماسی جیهان كڕیاری بۆ پەیدابوو.

 

پەرەگراف

 

دووەم گەورەترین ئەڵماسی جیهان لەلایەن كۆمپانیایەكی بەریتانییەوە بە 53 ملیۆن دۆلار كڕدرا.

 

بەپێی هەواڵێكی كەناڵی سی ئێن ئێن-ی ئەمەریكی، كۆمپانیای گەورەی خشڵی بەریتانی گراف دیامۆند، ئەڵماسەكەی كڕیوەتەوە كە هەزارو 109 مسقاڵە.

 

ئەڵماسەكە ساڵی 2015 لە كانێكی كۆمپانیای لوكارای كەنەدی لە وڵاتی بۆتسوانا لە ئەفەریقای باشوور دۆزرایەوەو ناوی (لیسدی لارۆنا)ی لێنرا كە بەمانای (ڕووناكییەكەمان) دێت.

 

كۆمپانیا كەنەدییەكە دەیویست ئەڵماسەكە لانی كەم 70 ملیۆن دۆلاری بۆ بكات، بەوپێیەی دووەم گەورەترین ئەڵماسی جیهانەو زیاتر لە سەدەیەكە ئەڵماسێك بەو قەبارە گەورەیە نەدۆزراوەتەوە.

 

تەنها ئەڵماسی دۆزراوە كە لە لیسدی لارۆنا گەورەتربێت، ساڵی 1905 لە ئەفەریقای باشور دۆزراوەتەوەو 3 هەزارو 106 مسقاڵ بووە، بەڵام دواتر كرا بەچەند پارچەیەكی بچووكەوەو هەندێك لەو پارچانە ئێستا بەشێكن لە خشڵی تاجی خانەوادەی شاهانەی بەریتانیا.