پەرەگراف- كەركوك ناو
ژماره‌یه‌ك گه‌نج له گه‌ڕه‌كی ڕه‌حیماوای كه‌ركوك نمایشی ئۆتۆمبێلیان كرد، گه‌نجێكی زۆر بۆ به‌سه‌ربردنی كاته‌كانیان ئاماده‌ی ئه‌و دیمه‌نانه بوون كه له گۆڕه‌پانێكی شاره‌كه‌دا نمایشده‌كرا.
نمایشه‌كه ئێواره‌ی شه‌ممه 4-11 له گه‌ڕه‌كی ره‌حیماوا كه یه‌كێكه له گه‌ڕه‌كه كوردنیشنه‌كانی كه‌ركوك به‌ڕێوه‌چوو، ئۆتۆمبێله‌كان زیاتر گه‌نجانه بوون و نمایشه‌كه هۆكارێك بوو بۆ دڵخۆشكردنی ئه‌و گه‌نجانه‌ی له‌وێ ئاماده‌بوون.