به‌ وێنه‌؛ گه‌نجانی گه‌ڕه‌كی ڕه‌حیماوای كه‌ركوك نمایش به‌ ئۆتۆمبێله‌كانیان ده‌كه‌ن

05-11-2017 02:15
كه‌ركوك/4-11-2017/ گه‌نجان نمایشی ئۆتۆمبێله‌كانیان ده‌كه‌ن له‌ گۆڕه‌پانێكی شاره‌كه‌. فۆتۆ: كاروان ساڵحی.

 

پەرەگراف- كەركوك ناو

 

ژماره‌یه‌ك گه‌نج له‌ گه‌ڕه‌كی ڕه‌حیماوای كه‌ركوك نمایشی ئۆتۆمبێلیان كرد، گه‌نجێكی زۆر بۆ به‌سه‌ربردنی كاته‌كانیان ئاماده‌ی ئه‌و دیمه‌نانه‌ بوون كه‌ له‌ گۆڕه‌پانێكی شاره‌كه‌دا نمایشده‌كرا.

 

نمایشه‌كه ئێواره‌ی شه‌ممه‌ 4-11 له‌ گه‌ڕه‌كی ره‌حیماوا كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ گه‌ڕه‌كه‌ كوردنیشنه‌كانی كه‌ركوك به‌ڕێوه‌چوو، ئۆتۆمبێله‌كان زیاتر گه‌نجانه‌ بوون و نمایشه‌كه‌ هۆكارێك بوو بۆ دڵخۆشكردنی ئه‌و گه‌نجانه‌ی له‌وێ ئاماده‌بوون.