نانی بۆر بخۆین یان نانی سپی؟

10-11-2017 07:28

 

پەرەگراف- لەشكر حەمید*

 

توێژینەوەكان دەریان خستووە نانی بۆر(جۆ) ڕێژەیەكی باش ڕیشاڵی سروشتی لە پێكهاتەكەیدا هەیە ئەمەش كاریگەری هەیە لەسەر شێرپەنجەی گەدەو ڕیخۆڵە.

 

هەروەها نانی بۆر كرداری هەرسكردن ئاسان دەكات‌و یارمەتی مژینی پێكهاتەكانی خۆراك دەدات بۆ جەستە، هاوكات نانی جۆ هۆكارە بۆ دابەزاندنی كێش بەهۆی ئەوەی زۆربەی كات وا هەست دەكەیت تێریت‌و ئارەزووی خواردن كەم دەكات.

 

دەربارەی نانی سپی(گەنم)، ئەگەر بێت‌و كەپەكەكەی لا نەبرێت‌و نەبێژرێتەوە، هەمان سوودی نانی جۆی هەیە، بەڵام تا ئێستا نەبووە بە نەریت لە شوێنە گشتییەكان لەپاڵ نانی سپی نانی بۆر(جۆ) بەكاربهێنرێت بە تایبەتی لەو شوێنانەی خواردنی خێراو لەفەی لێ دەفرۆشرێت.

 

لەشكر حەمید، ئەندازیاری خۆراكەو سەرۆكی لیژنەكانی پشكنین‌و بەدواداچوونە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی.