
پەرەگراف
بەپێی ئاژانسی مێهری ئێرانی، هه‌ورامان کۆنترین ناوچه‌ی کوردستانه که مێژووه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چل هه‌زار ساڵ لهمهوپێش و ئێستا له ڕێگای تۆماركردنیدایە لە ڕێكخراوی جیهانیی یۆنسکۆ، به‌ڵام به‌کارهێنانی ئاسن، خشت‌و چیمه‌نتۆ خه‌ریکه ده‌بێته ڕێگر لەوەی تۆماربکرێتو ببێتە ناوچەیەكی پارێزراو، چونکە ئەو موادانە ڕواڵه‌تی به‌ردینی ناوچه‌كه ده‌گۆڕن.