بە ڤیدیۆ؛ 3 ساڵی دیكە ئەم ئوتێلە لە بۆشایی ئاسمان دەكرێتەوە

18-04-2018 02:03

 

پەرەگراف

 

یەكەم ئوتێل لە بۆشایی ئاسمان سێ ساڵی دیكە دەكرێتەوەو گەشتیاران دەتوانن سەردانی بكەن‌و تێیدا بمێننەوە، بۆ گەشتێكی 12 ڕۆژی بڕی 9 ملیۆن‌و 500 هەزار دۆلاری دەوێت.

 

كۆمپانیایەكی ئەمەریكی پلانی هەیە ساڵی 2021 یەكەم ئوتێل لە خولگەیەكی نزیك زەوی لە بۆشایی ئاسمان دروستبكات، ئوتێلەكە ناوی وێستگەی ئۆرورا دەبێت، ئەو كەسانەی سەردانی دەكەن بینەری دیمەنێكی جوان‌و سەرنج ڕاكێشی زەویی دەبن.

 

فراند بانگەر، سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیای ئۆریۆن سپان كە خاوەنی بیرۆكەكەیە، باسلەوەدەكات ئوتێلەكە بە قەبارەی فڕۆكەیەكی گەورە دەبێت‌و ئەو ئەندازیارانەی لەئێستادا كاری لەسەردەكەن، لەوانەن كە كاریان لە نەخشەكێشان‌و كارپێكردنی وێستگەی نێودەوڵەتی بۆشایی ئاسماندا كردووە كە بەدەوری زەویدا دەسوڕێتەوە.

 

ئوتێلەكە لە بەرزیی 200 میل دەبێت لە دەرەوەی زەویی، ئەمەش كەمێك نزمترە لە بەرزیی وێستگەی نێودەوڵەتی بۆشایی ئاسمان، ئوتێلەكە شوێنی 4 كەسەو دوو گروپی كاركەریشی تێدادەبن، هەرچەندە لە سەرەتادا قەبارەی ئوتێلەكە زۆر گەورە نابێت، بەڵام كۆمپانیاكە لە پلانیدایە لە داهاتوودا ئوتێلی گەورەتر لە بۆشایی ئاسمان دروستبكات.