بەوێنە؛ 48 كاتژمێر لەژێر ئاودا مایەوە

25-06-2018 07:08

 

پەرەگراف

 

عەدنان نەسرەت سەركەوتوبو لە مانەوەی لەژێر ئاودا بۆماوەی 48 كاتژمێر. دواتر وتی، هەوڵدەدات ژمارەی پێوانەیی بۆ مانەوە لەژێر ئاو بشكێنێت بە مانەوەی بۆماوەی 6 ڕۆژ لەژێر ئاوی دەریا لە مانگی 10ی داهاتوودا، بەوەش ناوی بچێتە كتێبی گینس بۆ ژمارە پێوانەییەكان.

 

عەدنانی تەمەن 31 ساڵ، خەڵكی ئەردەنەو 20ی ئەم مانگە ماوەیەكی درێژی 48 كاتژمێریی بەسەر برد بە مانەوەی لەژێر ئاوی كەنداوی عەقەبەدا، ئەوەش دوای سێ مانگ بوو لە مانەوەی لەژێر ئاو بۆماوەی 24 كاتژمێر لە سەرەتای ئەمساڵدا.

 

عەدنان بۆ بەسەربردنی ئەو كاتە زۆرەو پاراستنی پلەی گەرمی لەشی، پەنای بۆ یاری شەترەنج‌و لێخوڕینی پاسكیل دەبرد كە جێگیر كرابوون بە زەویی ژێر ئاوەكەوە.

 

 

تیمەكانی مەلەوانی بە نۆرە یاوەری عەدنان بوون لە ژێر ئاوەكەدا.

 

 

 

 

كاتێك هاتەدەرەوە خەڵكی ناوچەكە پێشوازییان لە عەدنان كردو فریاگوزاریی سەرەتاییان پێشكەش كردو دەستخۆشییان لێكرد بۆ ئەو چاونەترسییەی.