بەوێنە؛ قرشێك لە دەبەی پلاستیك

22-07-2018 06:16

 

پەرەگراف

 

دیزاینەرێكی چینی پەیكەری قرشێك لە دەبەی پلاستیكی فڕێدراو دروست دەكات، دەیەوێت بەوكارەی بە خەڵك بڵێت ژینگە بپارێزن‌و دەبەی پلاستیك فڕێ مەدەنە ناو ئاوەوە.

 

دیزاینەرەكە تەلی ئاسنی بەكارهێناوە بۆ دروستكردنی چوارچێوەی پەیكەرەكە لەگەڵ دەوروبەری 40 هەزار دەبەی پلاستیك بۆ دروستكردنی قرشەكە.

 

پەیكەری قرشەكە 9.1 مەتر درێژەو 5.6 مەتر پانە بە بەرزی 4.5 مەتر.

 

پەیكەرەكە لەناو پاركی ئۆقیانوسی شاری ڕیژاۆی چین دانراوەو سەرنجی گەشتیارانی پاركەكە ڕادەكێشێت.