تەمەنی 75 ساڵەو یاریزانی لەشجوانییە

14-08-2018 06:10

 

پەرەگراف

 

جانیس لۆرین، خانمێكی ئوستورالی تەمەن 75 ساڵە و بە بەتەمەنترین ژن دادەنرێت كە یاری لەشجوانی و بەرزكردنەوەی قورسایی ئەنجام دەدات.

 

جانیس خەڵكی شاری سیدنییە‌و لە تەمەنی 55 ساڵیدا دەستی كردووە بە ئەنجامدانی ڕاهێنانەكانی یاری لەشجوانی‌و بەرزكردنەوەی قورسایی، تائێستا 23 نازناوی جیاوازی بەدەستهێناوە.

 

 

 

ئەو خانمە باسلەوەدەكات، هەڵكشانی تەمەنی ڕێگر نەبووە لە بەردەوامبوونی لە ئەنجامدانی ئەو وەرزشەو پاڵەوانێتییەكان، لە ساڵی 2019دا بەشداری پێشبڕكێی لەشجوانی جیهانی دەكات و دەبێتە بەتەمەنترین بەشداربووی پاڵەوانێتییەكە.

 

لۆرین بە ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی ڕاگەیاندووە، بۆیە دەستیكردووە بە ئەنجامدانی ئەو ڕاهێنانە، تا پیریی‌و كاریگەرییەكانی بەسەریدا زاڵ نەبێت و لە ڕۆیشتن و ئەنجامدانی كارەكانیدا پێویستی بە كەس نەبێت.

 

 

 

سەبارەت بەو سیستمی خۆراكییەی پەیڕەوی دەكات بۆئەوەی ڕێكیی جەستەی بپارێزێت، جانیس دەڵێت"چەند جۆرێكی سۆس و بەهارات دەخۆم، لەگەڵ زەڵاتە و پارچە مریشك و ماسی برژاو، هەروەها گۆشت بە پەنیر."