پەرەگراف
كچی یەكێك لەو جەنگاوەرە ئەمەریكییانەی لە جەنگی دووەمی جیهاندا گیانیلەدەستداوە، دوای 73 ساڵ مستیلەیەكی باوكی بۆ دەگەڕێندرێتەوە.
فیلیس دیكسۆن، جەنگاوەرێكی ئەمەریكی تەمەن 24 ساڵبووە و كاتێك لە ئەركی پاسەوانیدا بووە لە باشوری نەمسا لە 23ی كانونی یەكەمی ساڵی 1944 فڕۆكەكەی تێكشكاوەو گیانیلەدەستداوە.
دوای تێپەڕبونی زیاتر لە حەوت دەیە بەسەر ڕووداوەكەدا، خوێندكارێك بە ناوی تیتۆس فێرمین لەكاتی هەڵكەندنی زەوییەكی نزیك ئەو شوێنەی فڕۆكەكەی تێدا كەوتۆتە خوارەوە، مستیلەیەك و چەند ئێسكە پەیكەر و پارچەی فڕۆكەی سوتاو دەدۆزێتەوە.
دواتر لەڕێی تیمێكی سەربازییو پشكنینی دی ئێن ئەی توانراوە ئەو مستیلەو كەلوپەلە تایبەتانەی سەربازەكە بناسرێنەوەو دواتر بگەیەندرێتەوە دەست مارلا ئەندرۆزی كچی كە لەئێستادا تەمەنی 76 ساڵە.