
پەرەگراف
سیۆن، لەدایكبوونی كوڕەكەی كردە هۆكاری دابەزاندنی كێشی لەشیو لە 6 مانگدا 25 كیلۆی كەمكرد، ئەو دەیەوێت ژیانێكی تەندروستو تەمەن درێژی هەبێت، تاوەكو ژیانی كوڕەكەی ببینێتو ئاگاداری بێت.
ئەو پیاوە بەریتانییە تەمەنی 30 ساڵە، دوای لە دایكبوونی تێد-ی كوڕی، كێشی لەشی بەشێوەیەك زیادی كرد گەیشتە 101كیلۆ.
سیۆن مۆنتی، خاوەنی هۆڵێكی وەرزشی یاری لەشجوانییە، دەڵێت"نەمدەویست ببم بە باوكێكی قەڵەو. سەیری ئاوێنەم كرد هەستمكرد ئەگەر بمەوێت ژیانێكی درێژ بژیمو ژیانی كوڕەكەم ببینم پێویستم بە گۆڕانكارییە."
قەڵەوی تەنگی بە سیۆن هەڵچنیوەو شێوەیەكی ناشرینی پێبەخشیوە، ئەو دەستدەكات بە ڕاهێنانو وەرزش كردن، بەشێك لە وەرزشەكەی لەگەڵ كوڕە ساواكەی ئەنجامدەدات.
سیۆن ڕۆژانە لە چەندین شوێنی جیاوازدا وەرزشی ڕۆیشتن بە پێو ڕاكردنی ئەنجامداوە، هەندێكی لەگەڵ تێد بووە كە خستویەتییە عارەبانەیەكو لەگەڵ خۆیدا پاڵی پێوەناوە، بەو هۆیەوە لەماوەیەكی كەمدا سیۆن 25 كیلۆ لە كێشی لەشی كەمكردووە.
سیۆن خۆشحاڵە بە وەرزشكردن لەگەڵ كوڕەكەی.
"ئێستا متمانەیەكی زیاترم بەخۆم هەیەو دەتوانم ڕكابەری وەرزشەوانەكان بم، دەشمەوێت ئەم ئەزمونەم لەڕێی تۆڕەكۆمەڵایەتییەكانەوە بە كەسانی دیكە بگەیەنم، دواتریش لە چوارچێوەی كتێبێكدا بڵاویبكەمەوە" سیۆن وای وت، وتیشی"هەستدەكەم كەسێكی جیاوازم، زۆر دڵخۆشم."
سیۆن لەگەڵ هاوسەرو كوڕەكەی.
ڤیدیۆ؛ ڕاهێنانەكانی سیۆن