پەرەگراف
ئەمانە ژمارەیەك وێنەن كە براوەی پێشبڕكێكی باشترین وێنەی باڵندە بوون بۆ ئەمساڵ.

پێدرۆ جاركیۆ- وێنەی شەڕی چەند باڵندەیەكی فلامینكۆی ئەمەریكی لەناو پارێزگا سروشتییەكەیان لە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا.

پیتەر پامبۆسیك- وێنەی باڵندەی زەقەی ئەمەریكی لەكاتی ڕاوكردندا لە ناوچەی بانتانالی بەڕازیل.

دەیڤید ئیستۆن- وێنەی پۆپنەی جۆرێكی دەگمەنی كۆتر لە باخچەیەكی سەنگاپورە.

ڕیچارد شاكسمیس- وێنەی چەند باڵندەیەك لەكاتی ڕاوكردندا لە ئاوەكانی سكۆتلەندا.

یلڤادۆر كۆلڤێی- وشترمرخێك لە كەشێكی سەختی بیابانەكانی نامبیا.

سێنا ئەندرسۆن- باڵندەیەك لەكاتی خۆئامادەكردن بۆ نیشتنەوە.

ساڤیریۆ گاتۆ- پشودانی باڵندەی فلرۆبی مل سوور لەئاودا.

نیكۆس بۆكاس- باڵندەیەك كرمە نێچیرەكەی لە زەوییەكی هەڵكێڵدراو ڕادەكێشێت.

جۆهان كالبریگ- خاوەنی باشرین فۆتۆی ئەمساڵە، ئەویش وێنەی باڵندەیەكە لە كاتژمێر سێی بەرەبەیان لەدەریاچەیەكی ستۆكهۆڵمی پایتەختی سوید دەنیشێتەوە.