پەرەگراف
خانمێكی بەریتانی پاش ئەوەی بێهیوا دەبێت لە دووگیانبوون، دەستدەكات بە كڕینی بوكەڵەو دوای خەرجكردنی هەزاران دۆلارو كۆكردنەوەی چەندین بوكەڵە لەدەوری خۆی، دواجار دەبێتە خاوەنی منداڵ.
ڤیكتۆریا ئەندرۆز، دوای چەندین هەوڵ بۆ دووگیانبوون، بەڵام پزیشكەكان پێیڕادەگەیەنن كە بەهۆی نەخۆشییەكەوە لە منداڵدانیدا ناتوانێت بەهیچ شێوەیەك ببێتە خاوەنی منداڵ.
ڤیكتۆریا بێهیوابووە لەوە ببێتە دایك، ناچار دەستدەكات بەكڕینی چەندین جۆری بوكەڵە لە شێوەی منداڵداو ماڵەكەی پێ پڕدەكاتەوە، لەو كارەشدا زیاتر لە 70 هەزار دۆلار خەرج دەكات.
ئەو خانمە لە لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامەی میرەری بەریتانی دەڵێت"كاتێك بچوك بووم ئاشقی منداڵ بومو هەموو خەونم ئەوە بوو ببمە دایك، دوای چەندین ساڵ لە بەكارهێنانی چارەسەر پزیشكەكان بێ هیوایان كردم بۆیە دەستمكرد بە كڕینی بوكەڵە."
ڤیكتۆریا ساڵی ڕابردوو ئازارێك لە گەدەیدا دروست دەبێت، كاتێك سەردانی نەخۆشخانە دەكات، پزیشكەكان توشی سەرسوڕمان دەبن كە دەزانن دووگیانە.
تۆبیاس لە ناوەڕاستی خوشكو برا بوكەڵەكانیدا.
دواتر ئەو خانمە بۆ كڕینی پێداویستییەكانی منداڵەكەی ناچاربووە بەشێك لە بوكەڵەكانی بفرۆشێت ئێستاش خاوەنی كوڕێكە بەناوی تۆبیاس كە خاوەنی 40 خوشكو برای بوكەڵەیە.
تۆبیاس لە ناوەڕاستی خوشكو برا بوكەڵەكانیدا.
بەپێی پشكنینەكان هۆكاری دووگیانبونی ڤیكتۆریا ئەندرۆز، بەكارهێنانی چارەسەرێك بووە بەناوی ئینفۆلیك كە دایكی لەڕێگەی ئۆنلاینەوە بۆی كڕیوە، تا ڕێژەی مووەكانی ڕوخساری پێ كەمبكاتەوە كە بەهۆی نەخۆشییەكەی منداڵدانییەوە زیادی كردووە.
ئەو دەرمانە توانای وەچە خستنەوەی لای ئەو خانمە بەرزكردۆتەوەو بەوەش خەونەكەی بەدی هاتو بووە خاوەنی منداڵێك.