دوای 17 ساڵ بڕیاریدا خواردنی جیاواز تاقیبكاتەوە

01-09-2018 03:12
دایكی هاوكاری ڕەیان دەكات بۆ تاقیكردنەوەی خواردنی جیاواز.

 

پەرەگراف

 

گەنجێكی بەریتانی چەندین ساڵە تەنها جۆرێك خواردن دەخوات، بەو هۆیەشەوە توشی چەند كێشەیەكی تەندروستی بووە، بەڵام ماوەیەكە دەستی بەخواردنی چەند جۆرێك خۆراكی نوێ كردووە.

 

ڕەیان هوارس، تەمەنی 21 ساڵە و بەهۆی توشبوونی بە حاڵەتێكی دەگمەن لەتەمەنی چوار ساڵیدا، حەزی خواردنی بۆ هیچ جۆرە خۆراكێك نەماوە جگە لە مریشك‌و پەتاتەو ماكەرۆنی.

 

ئەو خۆراكانەی ڕەیان خواردوونی كەمترین ڤیتامین و كانزا و ماددەی خۆراكی بە لەشی بەخشیوە، بەوەش توشی چەندین كێشە تەندروستی بووە‌و مەترسی ئەوەی لەسەر بووە لە داهاتوودا توشی كێشەی زیاتر ببێت.

 

لەماوەی ئەو 17 ساڵەدا دایك و باوكی ڕەیان هەوڵێكی زۆریان داوە تا گۆڕانكاری لە سیستمی خواردنی كوڕەكەیاندا بكەن، بۆ ئەوەش پیشانی چەند پسپۆڕێكیانداوە، بەڵام سەرجەم هەوڵەكان بێ ئەنجام بوون.

 

ئەو گەنجە ماوەیەك پێش ئێستا كەسێكی ناسیوە كە توانیویەتی چارەسەری حاڵەتەكەی بكات‌و وای لێكردووە خۆراكی نوێ تاقیبكاتەوە یەكەم ژەمیش كە خواردویەتی قاپێك سەوزەی جۆراوجۆر بووەو دوای ئەوە خواردنی خۆراكی جیاوازو میوەی دەستپێكردووە.

 

 

ڕەیان، دوای مانگێك لەو گۆڕانكارییە تەندروستی بەرەو باشبوون چووە و ئەو پەڵانەی سەر ڕوخساری نەماون كە بەهۆی سیستمی خۆراكییەكەیەوە لەسەر پێستی دروست بووبوون.