ئامێرێكی زیرەك بۆ خەوێكی قوڵ و ئاسودە

05-09-2018 05:12

 

پەرەگراف

 

كۆمپانیای فلیپس ئامێرێكی نوێی زیرەك دروست دەكات كە وا لەمرۆڤ دەكات خەوێكی قوڵ و ئاسودەی هەبێت.

 

كۆمپانیای فلیپسی هۆڵەندیی ئامێرێكی نوێی زیرەكی دروستكردووە بە ناوی (سمارت سلیپ) هاوشێوەی مەتاتێكە كە پێش خەوتن دەكرێتە سەر، لەڕێی چەند شەپۆلێكی هێواشەوە كات‌و كەشی گونجاو بۆ خەوهاتن و چوونەناو خەوێكی قوڵ و ئاسودە دروست دەكات، لە بەیانیانیشدا زانیاریی پێویست بۆ مۆبایلی خاوەنەكەی دەنێرێت سەبارەت بە كاتی خەوهاتن‌و ماوەی خەو، هەروەها كاریگەری شەپۆلەكان لەسەر كەسەكە.

 

كۆمپانیاكە باسیلەوەكردووە ئامێرە نوێیەكەی تایبەتە بەو كەسانەی تەمەنیان لە نێوان 18 بۆ 50 ساڵیدایە و بەهۆی جۆری كارو شێوازی ژیانیانەوە خەوێكی تەندروستیان نییە.

 

سلیپ سمارت لەئێستادا لە پێشانگای ئەلەكترۆنی ئەڵمانیی نمایشكراوەو بڕیاریشە لە ناوەڕاستی ساڵی 2019 بخرێتە بازاڕەوەو بە نرخی 400 دۆلار بفرۆشرێت.