
پەرەگراف
جەنگاوەرێكی دێرینی بەریتانی دەبێتە بەتەمەنترین كەس كە دەچێتە ژێر دەریاو پشكنین بۆ پاشماوەی كەشتییەكی نوقم بوو دەكات.
ڕای ویلی تەمەن 95 ساڵ، بۆ ماوەی 44 خولەك لە قوڵایی 40 مەترو 60 سانتیم لە ئاوی كەناراوەكانی قوبرس ماوەتەوە، بەوەش ژمارەی پێوانەیی پێش خۆی شكاندووە كە پیاوێكی تەمەن 94 ساڵ لە قوڵایی 38 مەترو 10 سانتیمدا تۆماری كردووەو بۆ ماوەی 41 خولەك لە ژێر ئاوەكەدا ماوەتەوەو پشكنینی بۆ كەشتییەكی بارهەڵگر ئەنجامداوە كە لەساڵی 1980 لەنزیك لارنكای باشوری قوبروس نوقم بووە.
ویلی یەكێك بووە لەو سەربازانەی بەشداریی جەنگی دووەمی جیهانی كردووە، لە 28ی مانگی ڕابردوودا یادی 95 ساڵەی لەدایكبوونی كردووەتەوە.
ئەو پیاوە بەتەمەنە دەڵێت"هەستی خۆشم هەیە كە ژمارەیەكی پێوانەییم تۆماركردووە، دەمەوێت پارێزگاری تەندروستی خۆم بكەمو ساڵی داهاتوو ئەم ژمارەیەش بشكێنم."
ئەو شوێنەی كەشتییەكەی تێدا نوقم بووە ساڵانە زیاتر لە 60 هەزار كەس سەردانی دەكەن و دەچنە قوڵایی دەریا بۆ چێژ وەرگرتن لە دیمەنەكانو گەڕان بە نێو كەشتییەكەدا.