چوار ماسكی قژ كە دەتوانیت لە ماڵەوە دروستیان بكەیت

26-09-2018 03:18

 

پەرەگراف

 

بەكارهێنانی ماسك و كرێمی جیاواز و سروشتی، قژ لە بەشێكی زۆر لە نەخۆشییەكان دەپارێزێت و بەهێزیان دەكات، هاوكات ڕەونەقێكی جوانیشیان پێدەبەخشێت، بەبێ ئەوەی زیانی لاوەكی هەبێت. ئەمانە چوار جۆر ماسكی جیاوازی سروشتین كە بە ئاسانی دەتوانێرێت لە ماڵدا دروست بكرێن.

 

گوێزهندی لەگەڵ سركەی سێو

 

 

بە تێكەڵكردنی ڕۆنی گوێز هندی لەگەڵ سركەی سێو پێكهاتەیەكی بەسوودت دەست دەكەوێت بۆ بەهێزكردنی قژ. پێكهاتەكە بە تێكەڵكردنی دوو كەوچك لە گوێز هندی لەگەڵ كەوچێك لە سركەی سێو دروست دەكرێت، دواتر بۆ ماوەی 20 خولەك بە قژەوە دەهێڵدرێتەوە پاشان قژەكە بە شامپۆ دەشۆردرێت. ئەم پێكهاتەیە بەسوودیشە بۆ لولكردنی قژ.

 

مۆز، ڕۆنی گوێزهندی و زەردێنەی هێلكە

 

 

مۆز ماددەی پۆتاسیۆمی تێدایە و هێلكەش دەوڵەمەندە بە پڕۆتین، ئەوەش بۆ قژ پێویستە. پێكهاتەكە بە تێكەڵكردنی زەردێنەیەكی هێلكە، مۆزێك و كەوچكێك لە ڕۆنی گوێزهندی دروست دەكرێت. دواتر دەدرێت لە قژ بۆ ماوەی 30 خولەك، پاشان بە شامپۆ دەشۆردرێت.

 

ماسكی مایۆنیز

 

 

بەكارهێنانی مایۆنیز بۆ قژ بە یەكێك لە ڕێگە كۆنەكان دادەنرێت بۆ ئەو جۆرە قژانەی كە لاوازن و هەڵدەوەرێن. دەبێت مایۆنیزەكە بدرێت لە تەواوی قژەكە بۆ ماوەیەك كە كەمتر نەبێت لە 30 خولەك، دواتر جوان بە شامپۆ بشۆردرێت و نەهێڵدرێت هیچ مایۆنیزێك بە قژەكەوە بمێنێتەوە.

 

ماست، سركەی سێو و هەنگوین

كاتێك كەسێك زۆر لەبەر تیشكی خۆر دەمێنێتەوە، خۆر قژی دەسووتێنێت، بەوەش ماست یارمەتی دەدات بۆ فێنككردنەوەی. هاوكات ماست دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و كالسیۆم. هەنگوینیش بەسوودە دژی قژ هەڵوەرین و كڕێشی سەر. پێكهاتەكە بە تێكەڵكردنی نیو كوپ ماست لەگەڵ كەوچكێك لە سركەی سێو و كەوچكێك لە هەنگوین دروست دەكرێت و بۆ ماوەی 20 خولەك بە قژەوە دەهێڵدرێتەوە.