بە ڤیدیۆ؛ خانمێك لەسەر گەورەترین شەپۆل یاری خلیسكانێ ئەنجام دەدات

04-10-2018 04:27

 

پەرەگراف

 

خانمێك لەسەر گەورەترین شەپۆلی دەریا یاری خلیسكانێی لەسەر ئاو ئەنجامدا، بەو هۆیەوە ناوی لە كتێبی گینس بۆ ژمارە پێوانەییەكان تۆمار كرا.

 

مایا گابیرای بەڕازیلی، یاری خلیسكانێی سەر ئاو لەسەر گەورەترین شەپۆلی دەریا لە كەناراوەكانی نازاری لە پرتوگال ئەنجامدا كە بەرزییەكەی 68 پێ بووەو توانیویەتی سەركەوتن بەدەست بهێنێت، بەوەش دەبێتە یەكەم خانم كە ئەو توانایەی هەبێت.