منداڵێكی ڤێتنامی بە وشەی ئینگلیزی زمانی دەپشكوێت

10-10-2018 11:27

 

پەرەگراف

 

منداڵێكی ڤێتنامی لەگەڵ ئەوەی لەكەشێكی تایبەتی وڵاتەكەی خۆیدا لە دایك بووەو ژیان بەسەر دەبات، بەڵام زمانی دایكی نازانێت و بە وشەی ئینگلیزی زمانی دەپشكوێت.

 

لی نگوین باو ترۆنگ، ئەو منداڵە تەمەن پێنج ساڵەیە كە لە گوندی دۆنگ فانی ڤێتنام لەدایكبووەو لەبری فێربونی زمانی وڵاتەكەی، بەتەواوی بە ئینگلیزی قسەدەكات، هەرچەندە لە كەشێكی تەواو ڤێتنامیدا ژیاوە و دایك و باوكیشی زمانی ئینگلیزی نازانن.

 

دایكی منداڵەكە باس لەوە دەكات كە یەكەم وشە كە زمانی پێگرتووە، ئیلیڤن بووە، ئەوەش كاتێك ئەو ژمارەیەی لەسەر ڕۆژ ژمێری هەڵواسراوی دیوارەكەی ماڵەوەیان خوێندووەتەوە، پاش ماوەیەكیش لە ژمارە یەك تا 30 ئینگلیزیی بە تەواوی لەسەر ڕۆژ ژمێرەكە فێربووە، لەو كاتەشەوە هەستیان بە تواناكانی كردووە.

 

لی نگوین، ئێستا ئینگلیزی بە نوسین و خوێندنەوە بەتەواوی دەزانێت و لە هەوڵی فێربوونی زمانی ڤێتنامیدایە بۆ ئەوەی بتوانێت مامەڵە لەگەڵ كەسانی دەوروبەری بكات.

 

كێشەی سەرەكی دایكی ئەو منداڵە ئەوە بووە كە نەیتوانیوە لە خواستەكانی كوڕەكەی تێبگات، چونكە ئەو زمانی ئینگلیزی نەزانیوە و كوڕەكەشی نەیتوانیوە تێی بگەیەنێت.