باخچەیەكی ئاژەڵان بەتریقی پلاستیك نمایش دەكات

18-10-2018 03:50

 

پەرەگراف

 

باخچەیەكی ئاژەڵان لە بەریتانیا لەبری نمایشكردنی بەتریقی ڕاستەقینە، ئەو باڵندەیەی بەشێوەی پلاستیكی نمایش كرد.

 

بەهۆی كەمبونەوەی بەرچاوی ژمارەی بەتریقی ڕاستەقینە، باخچەی ئاژەڵانی تیلفۆڕد ئاكزۆتیك لە شاری شرۆبشایەری بەریتانیا، چەند بەتریقێكی پلاستیكی لە قەفەزی تایبەت بەو باڵندەیە نمایش كرد، تێچووی ئەو كارەشیان زیاتر لە 60 هەزار جنێی ئیستەرلینییە كە دەكاتە نزیكەی 84 هەزار دۆلاری ئەمەریكی.

 

ئەو باخچەیە ماوەیەكی كەمە كراوەتەوەو بەشێكی تایبەتی تەرخان كردووە بۆ نمایشكردنی بەتریق، هەروەها ڕاهێنانی بە تیمێك كردووە بۆ زانینی شێوازی مامەڵەكردن لەگەڵ بەتریقەكان، بەڵام پاش چەند مانگێك خاوەنی باخچەكە ئاگاداركراوەتەوە كە بەهۆی بڵاوبونەوەی نەخۆشی مەلاریاوە ژمارەی بەتریقەكان كەمیان كردووە، بۆیە نازانرێت كەی ئەو باڵندەیە بۆ باخچەكە دەنێردرێت.

 

لە بەرامبەردا خاوەنی باخچەكە پەنای بۆ بەتریقی پلاستیكی بردووە، خاوەنی باخچەكە دەڵێت، بۆیە ئەو باڵندە پلاستیكیانەی داناوە، تا ئەو منداڵانەی سەردانیان دەكەن بزانن بەتریق چییە و شێوەی چۆنە، تا ئەو كاتەی باڵندە ڕاستەقینەكە دەگاتە لایان و نمایشی دەكەن.