بە ڤیدیۆ؛ گەورەترین كەرەڤانەیان لە میكانۆ دروست كردو لە گینس تۆماركرا

23-10-2018 09:28

 

پەرەگراف

 

چەند گەنجێكی ئوستورالی لە كارێكی ناوازە و سەرنجڕاكێشدا، گەورەترین كەرەڤانەیان لە یاری میكانۆ دروست كرد كە تایبەتە بە گەشت و سەیران.

 

ئەو گەنجانە خەڵكی شاری بریسیانی ئوستورالیان، كەرڤانەیەكی گەورەی مۆدێلی ساڵی 1973یان لە 288 هەزار و630 پارچە میكانۆ دروست كردووەتەوە، سەرجەم پێداویستی و كەلوپەلەكانی وەك چێشتخانە و شوێنی خەوتن و كەلوپەلی دیكەیان تێدا داناوەو سەرجەمیان لەو یارییە دروستكراون.

 

كارەكەی ئەو گەنجانە ماوەی پێنج هەفتەی خایاندووەو دواتر بەرهەمەكەیان لە كتێبی گینس بۆ ژمارە پێوانەییەكان تۆمار كراوە.