
پەرەگراف
ئاهەنگی ڕۆژی مردووەكان یەكێكە لە بۆنە كلتورییەكان لای مەكسیكییەكان، ساڵانە لە سەرەتای مانگی تشرینی دووەمدا یادیان دەكرێتەوە.
لەو ڕۆژەدا كەسە نزیكەكانی كۆچكردووەكە دەچنەسەر گۆڕی خۆشەویستانیان و دوای ڕازاندنەوەی گۆڕەكە بە گوڵو كەلوپەلی دیكە، نوێژ و نزا پێشكەشی ڕۆحی مردووەكانیان دەكەن، دواتریش چەندین ئاهەنگ و كەرنەڤاڵ لەسەر شەقامەكان ئەنجام دەدەن.
حكومەتی مەكسیك بڕیاریداوە یادی ئەمساڵ تایبەت بكات بە پەنابەران، ئەوەش وەك ڕێزگرتن لە ڕۆحی ئەو كەسانەی لەڕێگەی كۆچكردن بۆ وڵاتانی دیكە گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی بیر و باوەڕی مەكسیكییەكان لە یەكەم ڕۆژی مانگی یانزەدا ڕۆحی منداڵان دەگەڕێتەوە سەر زەوی و لە دووەم ڕۆژی مانگدا ڕۆحی كەسانی گەنج و هەرزەكار، بۆیە پێویستە ئەو ئاهەنگ و نزایانە ئەنجام بدەن تا ڕۆحی مردووەكان هەست بە ئاسودەیی بكات.
پێشتر ئەو یادە لە ناوەڕاست و باشوری مەكسیك كراوەتەوە، بەڵام ئێستا تەواوی وڵاتەكەی گرتۆتەوەو بۆنەكە كراوەتە پشووی فەمی، جگە لە مەكسیك چەند وڵاتێكی دیكەی كیشوەری ئەمریكای لاتین و فلیپینیش یادی ڕۆژی مردووەكان دەكەنەوە.