پەرەگراف
خانمێكی بەریتانی لەڕێی فریاگوزاری سەرەتاییەوە ژیانی هاوسەرەكەی ڕزگار دەكات دوای ئەوەی بۆ ماوەیەك دڵی لە لێدان وەستاوە.
كریس هیكی تەمەن 63 ساڵ، بەهۆی توشبوونی بە جەڵتەی دڵ بۆ ماوەی 68 خولەك دڵی وەستا، كاتێك خێزانەكەی بە ڕووداوەكەی زانیوە، پەیوەندی بە ئۆتۆمبێلی فریاكەوتنەوە كردووەو داوای كردووە تا دەگەنەلایان زانیاریی بدەنێ بۆ ئەنجامدانی فریاگوزاری سەرەتایی.
سوی، خێزانی كریس لە ڕێی ئۆنلالینەوە(ئینتەرنێت) زانیاریی لەسەر فریاگوزاری سەرەتایی لە پسپۆڕەكان وەردەگرێت، دوای گەیشتنی تیمەكەش كریس دەبرێتە نەخۆشخانەو بۆ ماوەیەك بێ هۆش دەمێنێتەوە، بەڵام دواتر دەتوانرێت ژیانی ڕزگار بكرێت، پسپۆڕەكان دەڵێن، گەڕانەوەی ئەو پیاوە بۆ ژیان بەهۆی فریاگوزاری سەرەتایی خێزانەكەیەوە بووە.
هاوكات ناوەندی بی ئێچ ئێف هارد هیرۆس، مەراسیمێكی بۆ ڕێزلێنانی ئەو كەسانە ڕێكخست كە بەهۆی فریاگوزاری سەرەتاییەوە ژیانی كەسانی دیكە ڕزگار دەكەن، خێزانەكەی كریسیش یەكێك بوو لەوانەی خەڵاتی پێبەخشرا.
مەراسیمی ڕێزلێنانی ئەو كەسانەی بەهۆی فریاگوزاری سەرەتاییەوە ژیانی كەسانی دیكە ڕزگار دەكەن.