
پەرەگراف-
لە وڵاتی ئۆکرانیا تونێلێکی سروشتی سەوز هەیە کە ناو دەبرێت بە "تونێلی خۆشەویستی،" بەپێی ئەفسانەیەکیش هەر عاشقێک بەژێر ئەو تونێلەدا بڕوات، بە ئاواتەکەی دەگات.
تونێلەکە سیمایەکی ناوازەی سروشتی هەیە و درێژییەکەی پێنج کیلۆمەترە، لە کۆندا رێگای شەمەندەفەر بووە، دواتر سەوزاییەکی زۆر دەوری داوە و بووەتە تونێلێکی سروشتی.
تونێلەکە دەکەوێتە گوندی کلڤنی هەرێمی ریڤنۆ لە ئۆکرانیا و ناوچەکە بووەتە شوێنێکی گەشتیاریی و لە زۆر وڵاتانی جیهانەوە عاشقان سەردانی دەکەن و بەژێریدا دەڕۆن بەو هیوایەی بە ئاواتەکانیان بگەن.