چەند ڕێنماییەک بۆ شۆفێران لەکاتی باراندا

07-12-2018 09:05

 

پەرەگراف-

 

لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوادا ئاستەنگییەکانی شۆفێریکردن زیاتر دەبێت، شارەزایانیش ڕێنمایی شۆفێران دەکەن پەیڕەویی ئەم ڕێنماییانە بکەن تا لە کاتی بارانی بەخوڕدا سەلامەت بن.

 

خێراییەکەت کەمبکەرەوە: لەکاتێکدا کە شەقامەکان تەڕدەبن، کۆنترۆڵکردنی ئوتومبێل سەختتردەبێت، بۆیە گەر لەکاتی بارانباریندا بەهەمان خێرایی پێشتر بڕۆیت، ئەوا ئەگەر لەدەستدانی کۆنترۆڵ بەسەر ئوتومبێلەکەتدا زیاتر دەبێت. پێویستە خێراییەکەت کەمبکەیتەوە و کۆنترۆڵی تەواوتیت بەسەر ئوتومبێلەکەتدا هەبێت.

 

خۆت بەدووربگرە لەئاوی کۆبووەوەی سەر شەقامەکان: لەکاتی باراندا لە هەندێک لە شەقامەکاندا ئاوێکی زۆر کۆدەبێتەوە، تا دەتوانیت خۆت بەدووربگرە لێیان، چونکە هەندێک جار ئەوانە چاڵی گەورەن و گەر تایەیەکت بکەوێتە ناوی، بەزەحمەت بۆت دەردەکرێت.


مەودایەکی زیاتر لەگەڵ ئوتومبێلەکەی پێش خۆت جیبهێڵە: هەمیشە جێهێشتنی مەودا لەنێوان خۆت و ئەو ئوتومبێلەی لە پێشتەوە دەڕوات گرنگە، بەڵام لەکاتی باراندا زیادکردنی ئەو مەودایە گرنگترە، ئەویش بەهۆی ئەوەی لەو کاتەدا ئاستی بینین کەمدەبێتەوە و کۆنترۆڵکردنی ئوتومبێلیش سەختتردەبێت، بۆ خۆبەدوورگرتن لە پێکدادان لەگەڵ ئوتومبێلەکەی پێش خۆتدا، تا دەتوانیت مەودای زیاتری لەگەڵدا جێبهێڵە.


تەمی سەر جامەکان بسڕە: بەهۆی سەرماوە بەردەوام دیوی ناوەوەی جامی ئوتومبێلەکان تەم دەکات، ئەوەش دەبێتە هۆی شۆفێر دەرەوەی ئوتومبێلەکەی نەبینێت، بۆیە پێویستە بەردەوام تەمی سەر جامەکان لەڕێی فێنککەرەوەی ئوتومبێلەکەوە بێت یاخود بەدەست، نەهێڵدرێت تا بەباشی شەقام و ئوتومبێلەکانی دیکە ببینرێت.

 

بەردەوام با لایتەکانی هەڵکرابێت: بەهۆی ئەوەی ئاستی بینین لەکاتی باراندا کەمدەبیتەوە، پێویستە بەردەوام لە ڕۆژیشدا لایتی ئوتومبێلەکەت هەڵکرابێت تا شۆفێرانی بەرامبەرت باشتر بتبینن. ئەم خاڵە وادەکات ئوتومبێلەکانی دیکە زووتر بتبینن بەشێوەی راستەوخۆ و لە ئاوێنەکانیشەوە.