توێژینەوەکان: لە جوینی زیاتری خواردن وزەی زیاتر بەدەستدێنین

29-12-2018 08:07

 

پەرەگراف

 

توێژینەوەیەک دەریخستووە لەکاتی خواردندا تا زیاتر خۆراکەکە لەناو دەمدا بهێڵدرێتەوە و بیجوین، ئەوا زیاتر سودی دەبێت و وزەیەکی زیاترمان لەو خۆراکە دەستدەکەوێت.

 

توێژینەوەکە لە لایەن تیمێکی توێژەرەوە ئامادەکرابوو لە زانکۆی پوردوو لە ئەفغانستان و لە شیکاگۆی ئەمەریکا پێشکەشکرا، لەوێدا تاقیکردنەوەیەک لەسەر جوینی گوێز کرا.

 

تاقیکردنەوەکە بەشێوەیەک بوو بەشداربووان کرابوون بە سێ کۆمەڵەوە، بەشێکیان 10 جار گوێزەکانیان دەجوو، دوو کۆمەڵەکەی دیکەش 25 و 40 جار.

 

ئەنجامەکان دەریخست ئەوانەی بڕێکی زیاتر گوێزەکەیان جویوە، وزەی باشتریان لەو خۆراکەوە دەستکەوتووە، لەکاتێکدا ئەوانی دیکە وزەیەکی کەمتریان بەدەستهێناوە.

 

دکتۆر ڕیچارد ماتس پرۆفیسۆری خواردن لە زانکۆی پوردوو باس لەوە دەکات لەکاتی خواردندا ئەگەر زیاتر خواردنەکە بجوین، ئەوا کەمتر وزەی ناو خواردنەکە لەدەستدەدەین، هەروەها ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات هەرچەندە هەر کەسێک خووی تایبەتی خۆی بە جوینی خواردن هەیە و زەحمەتە گۆڕینی، بەڵام دەبێت بۆ سوود وەرگرتن لە خواردن رەچاوی جوینی زۆر بکرێت.