
پەرەگراف
فۆتۆگرافەرێک ماوەی چەند ساڵێک دەچێتە ناو ئەو کەسانەی لە وڵاتە جیاوازەکانی ئەوروپا لەدەرەوەی شارەکان و لەناو سروشتدا ژیان بەسەر دەبەن تا شێوازی ژیانی ئەو کەسانە بگوازێتەوە.
ئەنتۆنی بوری، فۆتۆگرافەری فەڕەنسی چەندین ساڵی تەرخان کرد بۆ گەڕان لە ئەوروپادا بەمەبەستی وێنەگرتنی ئەو کەس خێزانانەی لە دەرەوەی شارەکان و دوور لە هەموو تەکنەلۆژیایەک لە سروشتدا ژیان بەسەر دەبەن.
فۆتۆگرافەرەکە دەڵێت: "لە ساڵی 2010ەوە بەناو ئەوروپادا گەڕام بۆ بینینی ئەو ژن و پیاوانەی کە بڕیارێکی ڕادیکاڵانەیان دابوو بۆ ژیان لەدەرەوە شارەکان، بەو خواستەی پشت بکەنە ئەو شێوازە ژیانەی لەسەر بنەمای خۆدەرخستن و بەرخۆری دروست کراوە".
فۆتۆگرافرەکە باس لەوە دەکات، بۆ ئەوەی لە شێوازی ژیانی ئەو کەسانە و هۆکاری بڕیارەکەیان تێ بگات، لەلای هەندێکیان بۆ چەند مانگێک ماوەتەوە و لەگەڵیاندا ژیاوە.
لە میانی سەردانەکانیدا، ئەنتۆنی بوری چاوی بە چەندین کەسی جیاواز کەوتووە، لەوانە سابینێ، کە مامۆستای فەلسەفە و ئەدەبیات بووە و ئێستا لەگەڵ مێردەکەیدا سەرقاڵی بەخێوکردنی مانگان لە شوێنێکی دوورە دەستدا.
لە ئێستادا بزوتنەوەیەک لە کیشوەری ئەوروپا سەریهەڵەداوە بەناوی "گەڕانەوە بۆ خاک" کە ئامانجی گەڕاندنەوەی ژیانە بۆ ناو سروشت و دوور لە شارەکان، تا دێت ژمارەی ئەو کەسانەی پەیوەندی دەکەن بەو بزوتنەوەیەشەوە ڕوو لە زیادبوون دەکات.