تویتەكانی ترەمپ دەخرێنە سەر نەعل

05-01-2019 03:36


پەرەگراف



كۆمپانیایەكی ئەمەریكی تویتە دژبەیەكەكانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا دەخاتەسەر نەعل و لە ماوەیەكی كەمدا ژمارەیەكی زۆری لێ فرۆشرا.



"نەعلەكانی سەرۆك" ناوی ئەو جۆرە تازەیەی نەعلە كە لەلایەن كۆمپانیای (مۆریسۆن) بەرهەم دەهێندرێت، كە تیایدا لە تاكێك لە نەعلەكاندا تویتێكی ترەمپ نووسراوە، لە تاكەكەی دیكەشدا تویتێكی دیكەی ترەمپ نووسراوە كە دژ یان پێچەوانەی ئەوەی یەكەمیانە، لەگەڵ ڕێكەوت‌و كاتی تویتكردنەكە.



خاوەنی بیرۆكەی كارەكە دەڵێت، دەیەوێت لەو ڕێگەیەوە "دووڕویی" ترەمپ نیشان بدات، دەشڵێت"تەنها كەسێك كە ترەمپ گوێی بۆ بگرێت، تەنها ترەمپە، بۆیە ئامانجەكە ئەوەیە وتەكانی خۆی بكرێت بە توندترین ڕەخنە بەسەریەوە."



یەكێك لە نمونەی تویتەكان ئەوەیە كە لە ساڵی 2013 ترەمپ پێش ئەوەی ببێتە سەرۆكی ئەمەریكا لە توێتێكدا هۆشداریی دەداتە سەركردەكانی ئەو كاتی ئەمەریكا كە هێرش نەكەنە سەر سوریا، بەڵام لە نیسانی 2017 بە پێچەوانەوە ستایشی هێزی سەربازیی وڵاتەكەی دەكات بۆ هێرشكردنە سەر سوریا.



نرخی جوتێك نەعلی تویتەكانی ترەمپ 25 دۆلارە و لە ماوەیەكی كەمدا ژمارەیەكی زۆری لێ فرۆشراوە.