ئەو سەرۆک وەزیرانەی سێ قاچی هەیە!

09-01-2019 08:08

 

پەرەگراف

ئەو کاتەی سەرۆک وەزیرانی ئوسترالیا لەگەڵ خێزانەکەیدا وێنەیەکی گرت، نووسینگەکەی هەندێک دەستکاریی وێنەکەیان کرد بۆ ئەوەی سەرۆکەکەیان بە کەشخەیی دەرکەوێت و بڵاویانکردەوە، بەبێ ئەوەی بزانن دەبێتە مایەی "گاڵتەجاڕیی" تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.


وێنەکە لەسەر ماڵپەڕی فەرمی سەرۆک وەزیرانی ئوسترالیا سکۆت ماریسۆن بڵاوکرایەوە و لە ماوەیەکی کەمدا بەشێوەیەکی بەرفراوان کەوتە ناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و دەستاودەستی پێ کرا.

Image result for Scott Morrison shoe Photoshop


لە وێنەکەدا، بە بەرنامەی فۆتۆشۆپ ویستراوە کالەیەکی نوێ بۆ سەرۆک وەزیران دابنرێت، بەڵام بەهۆی نەشارەزاییەوە وای لێ راوە وەک ئەوەی ماریسۆن سێ قاچی هەبێت.


بابەتی وێنەکە لە ئوسترالیا دەنگدانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، وتەبێژی سەرۆک وەزیران لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، کە ماریسۆن داوای نەکردووە هیچ دەستکاریی وێنەکەی بکرێت، بەڵکو ئەو کارە دوور لە ئاگاداری خۆی ئەنجام دراوە.


Image result for Scott Morrison shoe Photoshop

سەرۆک وەزیرانیش بێ دەنگ نەبوو لە ئاست وێنەکە، بەڵام بەشێوەیەکی کۆمیدیانە توانجی لەسەر بابەتەکە دا.


ماریسۆن لە تویتەری خۆی وێنەی کالەکانی داناوە و نووسیویەتی: "پەیامێک بۆ نوسینگەکەم، من داوای ئەوەم نەکردبوو پێڵاوەکانم بریقەی بێت، بەڵام ئەگەر هەر دەبێ فۆتۆشۆپ بکەن، ئەوا ئاگایەکتان لە قژم بێت، نەک قاچم،" ئەوەش وەک ئاماژەیەک بۆ ئەوەی سەرۆک وەزیران سەری ڕووتاوەتەوە.

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ئەم وێنەیە بڵاوکراوەتەوە و نووسیویانە: هەر ئێستا ماڵپەڕی سەرۆک وەزیران بڵاویکردوەتەوە ئەم بەیانییە سەرۆک بە شەمەندەفەر گەیشتووەتە سەر کارەکەی!