"تەنهاترین بۆقی جیهان" لە سینگڵی ڕزگاری دەبێت

17-01-2019 08:12

پەرەگراف 

بۆقێک کە ماوەی 10 ساڵە لە مۆزەخانەیەکدا پارێزراوە و بە "تەنهاترین بۆقی جیهان" ناسراوە، دواجار هاوشێوەیەکی خۆی بۆ دروستکرا و لە سینگڵی ڕزگاری دەبێت.

بۆقەکە ناوی "ڕۆمیۆ"ـی لێ نراوە و جۆرێکی دەگمەنە لەو گیاندارە و زانایان بڕوایان وایە کە لەو جۆرە بۆقە ئاوییە تەنها ئەو ماوە، بۆیە لە مۆزەخانەیەکی وڵاتی بۆلیڤیا لە شوێنێکی تایبەتدا پارێزگاری لێ دەکرێت.

Juliet is more active than Romeo, who is shy and ... a little chubby.

زاناکان دوای هەوڵێکی زۆر، توانیان بۆقێکی هاوشێوەی ڕەگەزی مێ بدۆزنەوە، تا لەگەڵ "ڕۆمیۆ" بتوانن وەچە بخەنەوە و ئەو جۆرە تایبەتە لە لەناوچوونی یەکجاری ڕزگاربکەن، بۆقە دۆزراوەکەش ناوی لێ نراوە "جولێت".

بڕیارە لە ڕۆژی ڤالانتاینی ئەمساڵدا، 14ی شوبات، "ڕۆمیۆ" و "جولێت" بەیەک بگەن تا لەڕێگەی ئەوانەوە ئەو جۆرە بۆقە لە لەناوچوون ڕزگاربکرێت.

 Scientist Teresa Camacho with Juliet.