بە ڤیدیۆ؛ زیرەكترین و خاوێنترین شەمپانزیی بناسە

31-01-2019 02:13


پەرەگراف


بڵاوبونەوەی گرتەی ڤیدیۆیی مێینەیەكی شەمپانزیی سەرنجی خەڵكێكی زۆری ڕاكێشاوە، شەمپانزییەكە بە زیرەكترین و خاوێنترین ناودەبرێت لە جیهاندا.

ئەو شەمپانزییە ناوی می سوە، تەمەنی 18 ساڵە و بەرزی باڵای مەترێكە و لە باخچەی ئاژەڵانی شاری شنیانگی چین دەژی و توانایەكی زۆری هەیە لە خاوێنكردنەوەی قەفەسەكەیدا، بەجۆرێك هاوشێوەی كارگوزارەكانی باخچەكە شوێنەكەی خۆی لەو گەڵا و پاشماوانە پاككردۆتەوە كە تێیدا كۆبۆتەوە.

بەرپرسی پاسەوانەكانی باخچەكە باسی لەوە كردووە، كاتێك كارگوزارەكان باخچەكە پاكدەكەنەوە، می سو بەردەوام سەرنجیان دەدات و لە كارەكەیان ورد دەبێتەوە، دواتریش كە یەكێك لە كارگوزارەكان گسكەكەی داوەتێ، می سو شوێنەكەیی پاككردۆتەوە.

پاسەوانانی باخچەكە هەرچەندە خواردنیشیان بۆ شەمپانزییەكە داناوە، بەڵام نەیخواردووە تا شوێنەكەی پاككردۆتەوە.

فەرمانبەرانی باخچەكە باسیان لەوە كردووە گەشەی مێشكی شەمپانزییەكە هاوشێوەی منداڵێكی تەمەن سێ ساڵە و جگە لە كاری پاككردنەوە، توانای یاریكردنی تۆپی پێی هەیە و خۆشی سەری بتڵی ئاو دەكاتەوە.