وێنە؛ ببینە بەفری سەر فڕۆكە چۆن لێدەكرێتەوە

01-02-2019 06:00


پەرەگراف


یەكێك لەو حاڵەتانەی شۆفێران بێزار دەكات لەكاتی بەفر باریندا، لێكردنەوەی بەفرە لە ئۆتۆمبێلەكانیان، بەڵام بینیوتانە بەفر چۆن لە فڕۆكەكان دەكرێتەوە؟

یەكێك لەوكێشانەی ڕوبەڕوی كۆمپانیاكانی بواری فڕۆكەوانی دەبێتەوە، لێكردنەوەی بەفری سەر فڕۆكەكانە، ئەوەش بە تایبەت لەو وڵاتانەی لەوەرزی زستاندا بەفرێكی زۆر دەبارێت.

كۆمپانیای (Menzies Aviation) یەكێكە لەو كۆمپانیا گەورانەی لە بواری پاككردنەوەی بەفری سەر فڕۆكەدا كاردەكات و چەند وێنەیەكی بڵاوكردووەتەوە كە پاككردنەوەی فڕۆكەیەكی نەرویجیی پیشاندەدات لەو بەفرەی لەسەری كۆبووەتەوە.

ڕێگای پاككردنەوەكە بریتییە لە پرژاندنی شلەمەنی تایبەت بە لابردنی بەفر بەسەر تەواوی فڕۆكەكەدا، ئەوەش ڕێگایەكی ئاسان نییە و پێویستی بە 200 لیتر لەو شلەیە هەیە كە دەكاتە نزیكەی 44 گاڵۆن.

تیمی پاككردنەوەكە سەرەتا لە باڵەكانەوە دەست بە پاككردنەوە دەكەن، دواتریش بەشەكانی پێشەوەو دواوە، تا فڕۆكەكە بەتەواوی پاكدەكرێتەوە.

كردارەكە بەهۆی بەهێزیی پرژاندنی شلەكەو گەرمییەكەیەوە ئەنجام دەدرێت و دواتریش چینێكی دژە بەفر و سەهۆڵ دەدرێت لە تەواوی فڕۆكەكە.

كۆمپانیاكە ئاشكرای كردووە، لەساڵی ڕابروودا 50 هەزار فڕۆكەیان پاككردووەتەوەو بۆ ئەوەش 7 ملیۆن لیتر شلەمەنییان بەكارهێناوە.