پەرەگراف
پسپۆڕانی ئەمەریكی لەڕێی ئەنجامدانی توێژینەوەوە تایبەتمەندییە ناوازەكانی جۆرە چایەك ئاشكرا دەكەن، كە پەیوەندیی بە دواخستنی پیریی و كەمكردنەوەی ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجەوە هەیە.
زاناكانی زانكۆی سانت لویسی ئەمەریكا چەند لێكۆڵینەوەیەكیان لەسەر گەڵای ئەو چایە ئەنجامداوە كە تێیدا بوونی چەند پێكهاتەیەكی بەهێز خراوەتەڕوو كە بۆ گەشەی لەش و پارێزگاریكردن لە نەخۆشیی زۆر گرنگن.
لەكاتی خواردنەوەی چای ئۆلۆنگ كە جۆرێكی چای چینییە ئەو چایە كەمێك ڕوبەڕوی كرداری ئۆكسان دەبێتەوە، ئەوەش تایبەتمەندییەكی جیاوازە لەنێوان چای سەوز كە ڕوبەڕوی ئۆكسان نابێتەوە هەروەها چای ڕەش كە بەتەواوەتی پێكهاتەكانی توشی ئۆكسان دەبێت، بۆیە لەكاتی خواردنەوەی چای ئۆلۆنگ، هەوكردنەكانی لەش بەشێوەیەكی گشتی كەمدەبنەوە، هەروەها ئەو چایە بەخێرایی ڕێگری لە گەشەی خانە شێرپەنجەییەكان دەكات، ئەوەش ئەو ئەنجامانەیە كە لەتاقیگەكانی زانكۆی سانت لویس سەلمێنراون.
پێشتریش چەند تاقیكردنەوەیەك ئاشكرایان كردبوو چای ئۆلۆنگ دژی خانە شێرپەنجەییەكانی مەمكە، خواردنەوەشی بەشێوەیەكی بەردەوام ڕێژەی ژەهرەكانی لەش كەمدەكاتەوە، هەروەها لەو كاریگەرییە خراپانە كەمدەكاتەوە كە لەكاتی وەرگرتنی چارەسەری شێرپەنجەدا توشی لەش دەبن.
بەپێی ئامارەكانی چین خواردنەوەی چای ئۆلۆنگ، بەڕێژی 40% ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە كەمدەكاتەوە، پسپۆڕان دەیانەوێت توێژینەوەی زیاتر لەو بارەیەوە ئەنجام بدەن، بەتایبەت بۆ زانینی كاریگەرییەكانی ئەو جۆرە چایە لەسەر بەرگریی لەش.