بۆ لێدان لە گۆرێلایەك 10 هەزار دۆلار دەدات

24-02-2019 01:48


پەرەگراف- شاكار جەلال


مایك تایسۆن پڵنگ بەخێوكەر و بۆكسێنەری لێهاتوو هەوڵیداوە بڕی 10 هەزار دۆلار بدات تەنها بۆ لێدانی بۆكزێك لە گۆرێلایەك لە باخچەی ئاژەڵانی نیویۆرك.

تایسۆنی تەمەن 52 ساڵ، ئەو بڕە پارەیەی پێشنیاركردووە بۆ لێدان لە گۆرێلایەكی ڕەش‌و ڕەساسی، ئەوەش كاتێك بینیویەتی ئەو گۆرێلایە شەڕی بەوانی دیكە فرۆشتووە لە باخچەكەدا.

تایسۆن دەڵێت"كاتێك لە قەفەزی گۆرێلاكان نزیك بووینەوە، گۆرێلایەكی ڕەشوڕەساسی تێدا بوو كە گێچەڵی بەوانی تر دەكرد، زۆر بەهێز بوو، بەڵام ئەوانی تر چاویان وەك چاوی ساوایەكی بێ خەتا وابوو."

تایسۆن دەشڵێت"من 10 هەزار دۆلارم پێشنیار كردد بۆ ئەوەی دەرگای قەفەزەكە بكاتەوەو بكێشێت بە گۆرێلا ڕەشوڕەساسیە چڵمنەكەدا، بەڵام قبووڵی نەكرد."

هیچ كام لە گۆرێلاكان ئازار نەدرابوون لەكاتی پیاسەكردنەكەی تایسۆن لە باخچەكە، ئەم دان پێدانانە زۆرێك لە هەوادارانی تایسۆنی سەرسام كرد، لە كاتێكدا ئەو بە خۆشویستنی ئاژەڵ بە ناوبانگە.

ئەو بۆكسێنەرە لە ساڵانی هەشتاكاندا پارەیداوە بە باخچەی ئاژەڵانی نیویۆرك كە تەنها بۆ خۆی‌و هاوسەرەكەی كراوە بێت، تاوەكو ژوانێكی تایبەت بۆ خۆشەویستەكەی ڕێكبخات.

تایسۆن گرنگیی بە بەشێكی زۆری كۆترەكانی داوە، وە هەمیشە بە خۆشەویستیەوە باسی باڵندەكانی دەكات. تایسۆن بوو بە گەنجترین پاڵەوانی بۆكسینگ لە تەمەنی ٢٠ ساڵیدا لە ١٩٨٦، بە شەڕكەڕێكی ئازا و بزێو ناوبانگی دەركرد.