ڕۆبۆتێكی دەستیی بەكارهێنا بۆ خێرا تەواوكردنی ئەركی وانەكانی

24-02-2019 06:13


پەرەگراف- پەپولە هوشیار


لە چین كچە خونێدكارێك بووەتە جێی قسەو باسێكی گەرموگوڕی خەڵك، ئەوەش بەهۆی بەكارهێنانی ڕۆبۆتێكی دەستیی بۆ هاوكاریكردنی لە تەواوكردنی ئەركیی خوێندن‌و وانەكانی.

میدیاكانی چین ڕاپۆرتی ئەو خوێندكارە منداڵەی خەڵكی هاربینی وڵاتەكەیان خستەڕوو كە 800 یانی چینیی(120 دۆلار)ی لە كڕینی ڕۆبۆتێكدا خەرج كردووە كە یارمەتی دەدات لە ئەنجامدانی ئەركەكانی لە كاتێكی كەمدا.

ژانگ دایكی خوێندكارەكەیەو بە گومان بووە كاتێك كچەكەی ئەركەكانی بە ڕێكوپێكی و بە بێ هەڵە لە كاتێكی كەمدا ڕادەست كردووە.

كاتێك ژانگ ژووری كچەكەی پاكدەكاتەوە، چاوی بە ئامێرێكی نامۆ دەكەوێت كە بە شێوەیەكی سەیر پێچراوەتەوە، كە دەیتوانی هەموو دەستوخەتێك دووبارە بكاتەوە.

دوای ئەوەی كچەكەی دانی بەوەدا نا كە بۆ تەواوكردنی خێراتری ئەركەكانی، ئامێرەكەی بەكارهێناوە، دایكی ئامێرەكەی شكاندووەو لە تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان ڕەخنەی لەو ڕەفتارەی كچەكەی گرتووەو لە پۆستێكدا نووسیویەتی"ئامێرەكە یارمەتیدەرە لە ئەركەكاندا، بەڵام لە تاقیكردنەوەكاندا نا."

بابەتەكەی ژانگ بە خێرایی بڵاوبووەوە، چەندین كۆمێنتی لەسەر درا، هەندێكیان باسی ئەزموونی خۆیان دەكرد لە قوتابخانەو ئاواتە خوازبوون كە ئامێرێكی وەهایان هەبوایە یارمەتی بدانایە لە تەواوكردنی ئەركەكانیان، هەندێكی تر ڕەخنەیان لە سیستمی خوێندن گرتووە لە چین، لە چین‌و كۆپیكردنی ئەركەكانیان بە كارێكی بێسود باسكردووە.

یەكێك لەو كەسانە دەڵێت"پێویستە هەندێكجار فێركاران بیر لەم كێشەیە بكەنەوە، بۆچی هێشتا پێویستە تاسكێك بكەین كە ڕۆبۆتێك دەتوانێت ئەنجامی بدات."