زاناكان چاویان لەسەر دی ئێن ئەی قرشە بۆ چارەسەری شێرپەنجەو گۆڕانكاریی تەمەنی مرۆڤ

24-02-2019 10:36


پەرەگراف- شاكار جەلال

زانایان پێیانوایە قرشی سپی هەڵگری نهێنییەكە، كە دەكرێت نەخۆشی شێرپەنجە چارەسەر بكات و گۆڕانكاری لە تەمەندا بكات. یەكەم نەخشەی دی ئێن ئەی قرشی سپی خرایەڕوو كە پارێزگاریی لە ئاژەڵان دەكات دژی شێرپەنجەو نەخۆشیەكانی تر.

زانایان بە لێكۆڵینەوەی زیاتر بە هیوای دۆزینەوەی چارەسەری نەخۆشیی گۆڕانكاریی تەمەنن لە مرۆڤدا، كارامەیی قرشی سپی بۆ چاككردنەوەی دی ئێن ئەی-ی خۆی گەشەی سەندووە بە جۆرێك كە مرۆڤ كارامەیی وەهای نییە.

جیناتی ناجێگیر وای لە مرۆڤ كردووە كە لاواز بێت بەرامبەر بە شێرپەنجە، لێكۆڵینەوەكە لەسەر قرشی سپیی لەلایەن كۆمەڵێك زانا لە زانكۆیەكی فلۆریدای ئەمەریكا ئەنجامدراوەو باسی لەوە كردووە قرشەكان هەڵگری چین لە جیناتەكانیاندا، ئەوەشخراوەتەڕوو، قرشەكان بۆ ماوەیەكی زۆرە دەژین و گەشەیان كردوە، كە بووەتەهۆی ئەوەی دی ئێن ئەیەكەیان بگۆڕێت‌و خۆی چاك بكاتەوەو زیاتر بەرگە بگرێت.

دكتۆر مەحمود شیفیجی باسلەوەدەكات، ناجێگیریی جیناتەكان كێشەیەكی گەورەیە لە هەرنەخۆشییەكی مرۆڤدا، دەڵێت"ئێستا دەزانین كە سروشت لە لاشەی ئەم قرشە گەورانەدا گەشەی بە ڕێگایەكی باش داوە بۆ جێگیركردنی جیناتەكان. هێشتا زۆر شت ماون فێر ببین كە دەكرێت سود بەخشبن بۆ چارەسەركردنی شێرپەنجە و چارەسەری برین لە مرۆڤدا."

قرشی سپی بۆ ماوەی 16 ملیۆن ساڵە لە ناو ئاوەكاندا دەژین، گەورەترینیان درێژییەكەی 20 پێیە و كێشیشیان زیاد دەكات.

دی ئێن ئەی قرش ئەوەندەونیوێكی دی ئێن ئەی مرۆڤە، ئەمەش مانای ئەوەیە لە دی ئێن ئەی قرشدا كۆمەڵێك نهێنیی هەیە كە مرۆڤ نییەتی لە ئێستادا، بۆیە زاناكان خوازیارن ئەو نهێنییانە ئاشكرا بكەن و بەكاریبهێنن بۆچارەسەركردن، وەك چۆن قرشەكان چارەسەریان پێ دەكەن، زاناكان پێیانوایە قرشەكان دەتوانن برین سارێژ بكەن و چارەسەری خوێن مەین بكەن بەهۆی ئەو توانایەی كەهەیانە لە زوو چاكبوونەوەی زامداریی.