جوانترین وێنەکانی "فۆتۆگرافەری کۆڕەوەکە"

04-03-2019 08:30

پەرەگراف

یانیس بێهەرکیس، فۆتۆگرافەری بەناوبانگی یۆنانی لە تەمەنی 58 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.  ئەو، لەناو کورددا بە فۆتۆگرافەری "کۆڕەوەکە" ناسراوە، بەو پێیەی یەکێک بوو لەو فۆتۆگرافەرە دەگمەنانەی لە کۆڕەوەکەی ساڵی 1991ی هەرێمی کوردستان ئامادەیی هەبوو و چەند وێنەیەکی ناوازەی گرت.

بێهەرکیس لە ساڵی 2015ـەشدا و لە گەرمەی شەڕی کۆبانیدا چووە سنوری سوریا-تورکیا و لە ڕێی کامێراکەیەوە وێنەی کۆبانێی بۆ جیهان گواستەوە.

لەم ساڵانەی دواییشدا لێنسی کامێرامانە یۆنانیەکە لەسەر کۆچبەران بوو، لەو ڕێگەیەشەوە بووە خاوەنی جوانترین وێنەکانی شەپۆلی فراوانی کۆچبەرانی بۆ ئەوروپا.

ئەو فۆتۆگرافەرە کە خاوەنی چەندین خەڵاتی جیهانییە، بەوە بەناوبانگە کە دەچێتە ناوچەی ململانێ و قەیرانەکانی جیهان بۆ ئەوەی ئەو ڕووداوانە بە فۆتۆ ئەرشیف بکات.