بە وێنەو ڤیدیۆ؛ خاوەنی گەورەترین دەمە لە جیهاندا

08-05-2019 11:59


پەرەگراف

فرانسیسكۆ دۆمینگۆ واكیم خاوەنی گەورەترین دەمە لە جیهاندا. ئەم گەنجە تەمەنی 29 ساڵە و خەڵكی ئەنگۆلایە و بە "چەناگە ترسناكەكە"ی ئەنگۆلاش ناسراوە، لە 18ی ئاداری 2010دا لە پێشبڕكێی گەورەترین دەم كە لە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا سازكراوە ڕیكۆردی گەورەترین دەمی لەسەر ئاستی تەواوی جیهاندا شكاندو تائێستا ڕكابەری نییە.

بەشداربووانی پێشبڕكێكە قاپ و كوپی قاوەو بتڵی بیرەیان دەخنییەوە دەمیانەوە، بەڵام هیچ كەسێك فرانسیسكۆی پێ نەبەزێندرا.

پانی دەمی فرانسیسكۆ 17 سانتیمەترەو ناوی وەك گەورەترین دەمی جیهان لە كتێبی گینسدا تۆماركراوە. بەسەرهاتی دۆزینەوەی ئەم گەنجە بۆ خۆی جێی سەرنجە، لێكۆڵەرانی كتێبی گینس لە كاتی تەماشاكردنی یوتیوبدا ئەم گەنجەیان بەدی كرد، بەڵام دوای دوو ساڵ گەڕان بەدوای فرانسیسكۆدا، لێكۆڵەرەكان توانییان شارۆچكەكەی بدۆزنەوە لە ئەنگۆلا. ئیتر لەو كاتەوە ناوی فرانسیسكۆ زۆر بەربڵاوە لەسەر ئینتەرنێتدا و ڤیدیۆكانی زۆرترین بینەری هەیە.

فرانسیسكۆ خۆی دەڵێت "شەرەفێكی گەورەیە كە ناوم لە گینسدا تۆماركراوە، ئەمەش خەونێكی لە مێژینەم بووە كە خۆشبەختانە هاتە دی".