پەرەگراف
لە سەرەتاكانی دەیەی ساڵی 1900دا، زۆرێك لە منداڵان لە سەرتاسەری ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، لەجیاتی خوێندن، كاری سەخت و تاقەتپڕووكێنیان دەكرد.
100 ساڵ لەمەوبەر منداڵانی ئەمریكا لە كانەكان و كێڵگە و كارگەكاندا كاریان دەكرد.
ئەو منداڵانە ناچار بوون ڕۆژانە 10 كاتژمێر كار بكەن لە بەرانبەر وەرگرتنی 50 سەنت (نیو دۆلار)دا.
هەندێك لەو منداڵانە تەمەنیان نەدەگەیشتە پێنج ساڵیش! منداڵان لە هەلومەرجێكی سەختدا كاریان دەكرد و كاتی پێویستیان بۆ خوێندن و یاری نەبوو.
ئەم وێنانە، بارودۆخی ژیانی منداڵانی ئەمریكا لە سەرەتاكانی ساڵانی دەیەی 1900 ڕوون دەكاتەوە.